بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەلی فەتلاوی لە ئەندامانی هاوپەیمانی فەتح بە ئاماژە بەتوند بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق ڕایگەیاند کە وەڵامی بەرخۆدان بە ئەو هێرشانە ڕووخێنەر و توند دەبێت.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە کومیتەی هاوئاهەنگی شیعەکان ناسراو بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و گرووپەکانی بەرخۆدان، لە داهاتوویەکی نزیکدا، وەڵامێکی ڕووخێنەر بە تورکیا دەدەنەوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دەوڵەتی عێراق لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا، هەمیشە دەستی بەستراوەتەوە، وتی: محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان بە ئەنقەست ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، پرسی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراقی تاوتوێ نەکرد.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتحە پێی وایە کە حەلبووسی لە کۆبوونەوە دەرەکییەکان و بەتایبەتی لە دیداری ئەم دواییە لەگەڵ ئەردۆغان، بەدوای بەرژەوەندی تاکەییە.
Your Comment