گرینگترین تەوەرەکانی سەفەری مستەفا کازمی بۆ تاران

سەرچاوە ئاگادارەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین بابەتی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستانیان وەکوو سەرەکی ترین پرسی سەفەری مستەفا کازمی بۆ تاران وەسف کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئەلمەیادین بە گێڕانەوە بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق دەیەوێت دوای سەفەر بۆ تاران سەردانی ڕیازیش بکات.

بەم پێیە، بابەتی سەرەکی سەفەری مستەفا کازمی، دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانە کە لەم دواییەدا لە بەغدا شوێنگیری کرابوو.

ئاڵبەت بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکان، پرسی دیکەش بڕیارە لە سەفەری مستەفا کازمی بۆ تاران بێتە ئاراوە بەڵام یەکێک لە سەرەکی ترین تەوەرەکانی ئەو سەفەرە پێوەندی دیپلۆماتیکی نێوان تاران و ڕیازە.

News Code 42547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha