بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،دوێنێ هەینی، پەڕلەمانتار ئەحمەد عەبدوڵڵا عەند ئەلجبووری ناسراو بە(ئەبو مازن) ئەمینداری گشتیی پارتی جەماوەری نیشتیمانیی ڕایگەیاند، ڕیزەکانی هاوپەیمانی سیادەی بەسەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر جێهێشتووەو لەگەڵ سێ پەڕلەمانتاری تر بەناوەکانی (هەیسەم زەهوان، بوشرا قەیسیو ڕەحیمە حەسەن) پەیوەندییان بەهاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕاییەوە کردووە کە یەکێکە لەهاوپەیمانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی.
ئەبومازن لەبەیاننامەیەکدا دهڵێت:"پێشتر ئێمە لەهاوپەیمانییەکی بەهێزو یەکگرتوودابووین، بەڵام بڕیارەکەی موقتەدا سەدر کاریگەریی بەرچاوی هەبوو لەسەر گۆڕینی نەخشەی هاوپەیمانییەکان، بۆ ئەمەش ڕێز لەبڕیارەکەی دەگرین، سەدریش وەک ڕەمزێکی نیشتمانیی عێراقی دەمێنێتەوە کە جێگەی لەدڵی ئێمەو شوێنکەوتووانیدایە".
ئەوەشى وتووه: "دەکرێت هاوپەیمانێتییەکان بگۆڕدرێن، ئەمە مانای بایکۆتکردنی تەواوەتیی یەکتری ناگەیەنێت، بەڵکو هەوڵێکە بۆ کارکردن بەدیدگایەکی جیاوازو ڕێگایەکی جیاواز".
لەکۆتاییشدا نوسیویهتى:"پارتەکەمان لەهاوپەیمانی سیادە بەسەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر دەکشێینەوەو دەچینە ناو هاوپەیمانێتییەکەی پێشوومان کە ئەویش هاوپەیمانی عەزمە بەسەرۆکایەتی موسەننا سامەڕایی".
Your Comment