بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕه‌خنه‌ى توند لهڕهجهب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا دهگرێتو بهسوڵتانهكهى توركیا ناوى ده‌بات، ده‌شڵێت:"ناکرێ هەرچی داهاتو دەستکەوتو سامانی سەرزەویو ژێرزەویی هەیە بینێرین بۆ تورکیا‌و ئەویش بەکاریبهێنێتەوە بۆ کوشتنی خۆمان".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى یه‌كێتى دەشڵێت، "ئەگەر هاوکاریی ناوخۆیی نەبێت، هێرشەکانی تورکیا ئەنجامیان نابێت، به‌ڵام وادیاره سوڵتانەکەی تورکیا لەزمانی ئیدانە تێناگات".
جه‌ختیكرده‌وه، "دەستدرێژیکردنەسەر منداڵ‌و سوتاندنی گوند‌و چۆڵکردنیانو کوشتن‌و دەستنیشانکردنی ئەو خەڵکانەی کە بەمیوانی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی بێن، ئەوە بەهیچ شێوەیە مایەی قبوڵ نییە".
له‌باره‌ى زیادبونى هێرشه‌كانى سه‌ر سلێمانیش له‌لایه‌ن توركیاوه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وتى:"جێگەی داخە کە لەسلێمانی بەوشێوەیە خەڵک دەستنیشاندەکرێن، بەڵام لەشوینەکانی دیکەش خەڵک دەستنیشانکراون، هەموو گوندەکان، هەموو مرۆڤەکان، منداڵ، ژن‌و پیاو دەستنیشانکراون، ئێمە وەک یەکێتیی بەرنامەمان هەیە کە شێوازی گفتوگۆ‌و مامەڵەمان بگۆڕین لەگەڵ بەرامبەرەکانمان".
Your Comment