AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٨ ١٠:٢٩

بە بۆنەی گفتوگۆی ئەم دواییەی پەمپێئۆ لە دژی ئێران؛

ترامپ و پەمپێئۆ دوای تیرۆری حاجی قاسم چۆن ژیانیان تێپەڕ دەکەن؟

ترامپ و پەمپێئۆ دوای تیرۆری حاجی قاسم چۆن ژیانیان تێپەڕ دەکەن؟

دەوڵەتی فیدراڵی ئەمریکا مانگانە دوو ملیۆن و سەد و حەفتا و ۆێنج هەزار دۆلار بۆ پارێزەری لە پەمپێئۆ و بەرپرسانی دیکە کە دەستیان لە تیرۆری سەردار سولەیمانی بوو، خەرج دەکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر،گرووپی نێودەوڵەتی: هاوپەیوەند بە تیرۆری سەردار سولەیمانی و کاریگەری لەسەر ژیانی بکەرەکانی ئەو تیرۆرە، مایک پەمپێئۆ لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە بەرگریی لە هەوڵی ئەمریکا بۆ تیرۆری سەردار سولەیمانی کرد و پاگەندەی کرد: هەندێک لایەن دەیانت ئەگەر ژنرال سولەیمانی تیرۆر بکەن، شەڕ ڕوو دەدات. بەم حاڵەوە ئاوەها کارێکمان کرد و شەڕێکیش ڕووی نەدا. ناوبراو هاوپەیوەند بە تۆڵەی ئێران لە بکەرەکانی ئەو تیرۆرەش وتی: ئیرانییەکان هەوڵ دەدەن بەرپرسانی ئێستای ئەمریکا رازی بکەن کە ئەوان وەکوو بۆ نموونە من هەڵسوکەوت نەکەن. ئەوە شێوەی هەمیشەیی ئەوان بووە. لە ڕاستیدا ئەوان پەیام بۆ واشنتۆن دەنێرن کە وشیاری هەڵسوکەوتیان بن، دەتانکوژین.

ئەنیمەیشنی پڕ لە هەرا

بەفرانباری ساڵی 1400 بڵاو بوونەوەی ئەنیمەیشنێکی دوو خولەکی لەژێر ناوی "بەدڵنیاییەوە تۆڵە دەکەینەوە" بووە هۆی تووڕەی و کاردانەوەی توندی بەرپرسانی ئەمریکی. ئەو ئەنیمەیشنە لە لایەن کەمپەینی خەڵکیی "قارەمان"ەوە بۆ ماڵپەڕی پاراستن و بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانی ڕێبەری ئێران نێردرا وەکوو یەکێک لە بەرهەمە براوەکا بڵاو کرایەوە. لە ئەو ئەنیمەیشنە لەسەر تۆڵە کردنەوە لە دۆناڵد ترامپ و گرووپەکەی بەهۆی تیرۆری سەردار سولەیمانی باس دەکرێت. لە ئەو ئەنیمەیشنە دۆناڵد ترامپ لەگەڵ چەند کەسی دیکە لە حاڵێکدا کە لە زەوینی تایبەتی ترامپ خەریکی یاری گۆڵفن لەلایەن ڕۆبۆتێکی چوار چەرخەوە دەناسرێنەوە و زانیارییەکانیان دەنێردرێتە ناوەدنێک. لە کۆتاییدا ژووری کۆنترۆڵ بە هاک کردنی مۆبایلی ئەو کەسانە پەیامێک بەناوەرۆکی: " تۆڵە لە بکوژەکانی سەردر سولەیمانی دەکرێتەوە" دەنێرێت بۆیان. لە کۆتاییدا کەسێک کە لە ژووری کۆنترۆڵە بە جووڵاندنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە سێبەر دەخاتە سەریان و بەرەولایان گوللە دەهاوێژێت.

ئەو ئەنیمەیشنە شەپۆلێک لە کاردانەوەی بەرپرسانی ئەمریکیی بەدواوە هەبوو و تەنانەت هەندێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا داوایان کرد دانوستانە ناڤۆکییەکان لەگەڵ ئێران بە بۆنەی ئەو ئەنیمەیشنەوە ڕابگیردرێت. وتەبێژی پێنتاگۆن بە ئاماژە بە ئەو ڤیدیۆیە وتی: ئەوە بەشێک لە چالاکییە ڕووخێنەرەکانی ئیران لە ناوچەکەیە و لە هەمان هەڕەشەگەلێکە کە لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەنجامی دەدات. ئێمە لە وەزارەتی بەرگری لەسەر ئەو هەڕەشە زووم دەکەین تا دڵنیا ببینەوە لە ناوچەکە توانایی پێویستمان بۆ بەرگری لە خۆمان هەیە.

تۆڵەی تیرۆری سەردار سولەیمانی لە دوو ڕوانگەی سیاسی و ئەخلاقییەوە شیاوی لێک دانەوەیە:

.1 لە روانگەی سیاسییەو ەئەبێ جەخت بکەین کە ئەوە ئەمریکییەکان بوون کە بە تیرۆری سەردار سولەیمانی نەشیاو بوونی تیرۆری بەرپرسانی وڵاتەنی دیکەی شکاند و بەرپرسانی خۆیی لەگەڵ ئەو مەترسییە بەرەوڕوو کردەوە. بەرپرسانی ئەمریکی لەمەوبەدوا لە سەفەر و ڕاسپاردە کارییەکانی خۆیان ئاسایشی گیانیان نابێت و ئەوە ترسێکی هەتاهەتاییە لە دڵیاندا.

2. لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوەش ئەگەر ئێران تۆڵەی سەردار سولەیمانی بکاتەوە لەلایەن ویژدانە بەخەبەرەکان و کەسانی دادپەروەرەوە سەرکۆنە ناکرێت بەڵکوو تۆڵە لە ئەمریکییەکان زەروورەتێکی ئەخلاقییە کە دەبێتە هۆی ڕەوایی ئەخلاقیش.

بە پێی راپۆرتی ئەم دواییەی پێنتاگۆن، هێزی ئاسمانی ئەمریکا و هاپەیمانەکانی لە 20 ساڵی ڕابردوو 337 هەزار بۆمب و مووشەکیان بە سەر خەڵکدا تەقاندووە. ئەمریکا لە ماوەی 20 ساڵت رابردوو زیاتر لە 9 هەزار ئۆپراسیۆنی ئاسمانی لە ئەفغانستان، عێراق، لیبیا، پاکستان، سوومالی، سووریا و یەمەن ئەنجام داوە.

لە ڕاستیدا ئەوە تەنیا بەشێکی بچووک لە ئامارگەلێکە کە نیسانی دەدات ئەمریکا لە وباری نیودەوڵەتی چۆن هەڵسوکەوت دەکات و جەخت لەسەر ئەوەیە کە بۆچی تۆڵە لە ئەو وڵاتە بەرانبەر تیرۆریزم و توندوتیژی نییە.

ئەنجام

لەوانەیە ئەگەر دۆناڵد ترامپ و هاوکارەکانی ئەگەر بگەڕابانەوە بۆ ڕۆژی هەینی 13 ی بەفرانباری ساڵی 1398 لەسەر تیرۆری سەردار سولەیمانی پێداچوونەوەیان بکردبا. ترامپ چەندین جار بەوە ئاماژەی داوە کە لە ئەو بابەتە کەڵکی ئاوەژۆی لێوەرگیراوە و زیاتر لە ئیسرائیل گلەیی کردووە. لە ڕۆژانی تیرۆری سەردار سولەیمانی ڕۆژنامەی ئەمریکی لۆسانجلێس تایمز نووسی: تیرۆری سولەیمانی گەورەترین قوماری ترامپە. ترامپ بە تیرۆری سەردار سولەیمانی هەم لە هەڵبژاردنەکانی 2020 ی ئەمریکا شکستی هێنا و هەم ئاسایشی گیانیشی لە مەترسیدایە و هەم دەرکەوت کە نتانیاهۆ و بەرپرسانی ئیسرائیلی لە ئەو بابەتدا کەڵکی ئاوەژۆیان لە دۆخی ترامپ گرتووە.

News ID 42440

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha