رووسیا چی دیکە نەوتی هەرێمی کوردستان نافرۆشێت

کۆمپانیای ڕووسنەفت کە لە لایەن رۆژاواوە گەمارۆ دراوە، لەم دواییانەدا دەستی لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان هەڵگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئارگۆس لە پاشگەزبوونەوەی رووسیا لە فرۆشتنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە بازاراەکانی ئەورووپا هەواڵی داوە.

سەرچاوەکانی بازاڕی کرین و فرۆشتنی نەون وتوویانە ئەمە پاشهاتی گەمارۆی کۆمپانیا رووسیەکانە.

لەو راپۆرتەدا هاتووە کۆمپانیای ئینرگوپول کە کۆمپانیایەکی ڕۆژاواییە و نەوتی هەرێمی کوردستان کە رووسنەوت دەریدەهێنێت ، دەفرۆشێت، ئێستا لە ناو کۆمپانیاکانی فرۆشتنی نەوتی هەرێم کشاوەتەوە.

News Code 42429

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha