بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە مەبەستی ڕوون کردنەوەی ڕای گشتی و مێدیا ناوخۆییەکان، دەقی وەرگێڕدراوی شرۆڤەی ئێران هاوپەیوەند بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە ناوەندی بڵاو کردەوە.
شوێنە ئاماژە پێکراوەکان لە ڕاپۆرتی دوایی بەرپرسی گشتی لەسەر پاگەندەی لایەنی سێهەم واتا ئیسرائیلە کە هیچ بنەمایەکەی مافیی نیە. بە پێی مادەی 34 ی کۆنڤانسیۆنی ڤیەنا لایەنی سێهەم و لایەنێک کە ئەندامی ڕێککەوتننامەی پادمانی بە بێ پابەند بوونبە ئەو بەڵگانە ناتوانێت لە هەندێک لە مافەکان لە ڕێککەوتننامە لە دژی وڵاتێک کە ئەندامە، کەڵکوەربگرێت.
ئێران چەندین جار شرۆڤەی کردووە کە هەرگیز شوێنێکی نهێنی کە ئەبێ بە پێی ڕێککەوتننامەی پادمان ڕابەگیێندرێت لە ئێران بوونی نییە. چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئیران لە ژێر چاوەدێری ئاژانسدایە. کەواتە نیگەرانییەکانی ئاژانس لە ئەو بارەوە بێ بنەمایە.
ئاژانس لەسەر ئەو شوێنە بەناو نهێنیانە هیچ جۆرە زانیارییەکی بە بەڵگەی لەبەردەست نییە
هاوپوەیوەند بە ناوەندی لەویزان -شیان لە ساڵی 2004 نموونەی خاک و گیای لە ئەو شوێنە کە پێشتر ڕاگەیێندراوە کە بەتواوەتی چالاکییەکان تێێدا ڕاگیراوە و تەنانەت لەناو چووە، خراوەتە بەردەستی و سەلمێندرا کە هیچ چالاکییەکی ناڤۆکی لە ئەوێ نیە و ئاژانسیش هیچ جۆرە ئالوودەییەکی لەوێ نەدۆزیەوە.
ئێران هیچ شوێنێکی ڕانەگەیێندراوی ناڤۆکیی نییە و بوونی زەراتی ناڤۆکی لە شوێنێکدا لەلایەن ئێرانەوە رەت کراوەتەوە و ئەگەریش بووە هیچ هۆکاریکی تەکینیکی نەبووە و دەرکەوتووە کە ئەوە ئەنجامی هەڵمەتی خراپکارانەی ئیسرائیل بووە.
پاگەندەی بوونی شوێنێکی نهێنی دیکە لە تاقیگەی جابر بنی حەیان بە شیوەی دیسکی ئاسنی بە پێێ هەمان پاگەندە درۆییەکانی ئیسرائیل بە بێ هیچ بنەمایەکەیە.
ناونانی شوێنی چوا لەژێر ناوی مەریوان لەلایەن ئاژانسەوە بێ بنەمایە و بۆ ئێران شوێنێکی نەناسراوە چونکوو ئاژانس تا ئەم دواییە ئەو شوێنەی بە ناوی ئابادە ناودیر کردبوو.
ئاژانس پاگەندەی کردووە کە بەڵگەکانی هاوپەیوەند بە ئەو شوێنە بە ناوی مەریوانی ڕادەستی ئێران کردووە. بەڵام ئەو بەڵگە تەنیا دوو وێنە لە شوێنێکی نەناسراوە کە ناتوانێت وەکوو بەڵگە ناوی لێ ببرێت
هەروەها شوێنگەلێک بە ناوی وەرامین و توقوزئاباد بوونی هیچ جۆرە چالاکییەکی ناڤۆکی تێیاندا پشت راست نەکراوەتەوە و بەس پشت بەستن بە چەند وێنەی ئاسمانی ناتوانێت هیچ بەڵگەیەک بسەلمێنێت
Your Comment