نەخوەشەر دەکرێتە پەنیر

لێکۆڵەران تێدەکۆشن لە نەخوەشەر، پەنیری گیایی بەرهەم بهێنن. ئەوان بنەما سەرەتاییەکان ئاوەها پەنیرێکیان داهێناوە و ئێستا خەریکی بەرز کردنەوەی ئاستی تام و پێکهاتەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵەران لە سەراتسەری جیهان هەوڵ دەدەن بژاردەی گیایی خۆراکە بەتامەکان لە جیهان بدۆزنەوە و چێی بکەن. ئێستا بڕیارە لە نەخوەشەر، پەنیر بەرهەم بهێنن.

لێکۆڵینەوەیەک کە لە زانکۆی کۆپێنهاگن بڵاو بووەتەوە، بووەتە سەرەتایەک بۆ بەرهەمهێنانی پەنیر لە پرۆتۆئینی نەخوەشەر. ئەوە بەو مانایەیە کە ئەوان بنەمایەک لە نەخوەشەری ترشاویان بەرهەم هێناوە کە وەکوو بنەمای بەرهەمهێنانی پەنیر بەکار دێت و دە لەسەد پرۆتۆئینی هەیە.

ئاڵبەت ئەبێ کاری زیاتری لەسەر بکرێت تا تام و پێکهاتەکەشی ببێتە هاوشێوەی پەنیری بەرهەم هاتوو لە شیر.

News Code 42368

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha