سەرۆکی پارتی یەکێتی فەیلییەکانی هەرێم لەگەڵ جێگری پارێزگاری ئیلام دیداری کرد

جێگری سیاسی ئەمنیەتی پارێزگاری ئیلام لەگەڵ شێخ حسێن مەهدی جانی سەرۆکی پارتی یەکێتی کوردە فەیلییەکانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو دیدارەدا کە لە ئیدارەی پارێزگای ئیلام ئەنجام درا، معەمەد سوبحان حەسەنی جێگری سیاسی ئەمنیەتی پارێزگاری ئیلام وتی: خەڵکی ئیلام و حێراق بە پێێ هاوبەشەییە فەرهەنگی، هۆزی و ئایینییەکان کە هەیانە هەمیشە لە پێوەندیدا بوون و ئەو پێوەندییە ئەبێ تۆکمە ببێتەوە.

شێخ حسێن مەهدی سەرۆکی پارتی یەکێتی کوردە فەیلییەکانی هەرێمیش لە ئەو دیدارەدا وتی: ئێمە ئێران بە ماڵی خۆمان دەزانین و ئەو وڵاتە وەکوو وڵاتێکی اپڵپشتی ستەملێکراوان و هەژاران دەبینین.

ناوبراو زیادی کرد: هەموو هەوڵەکانی خۆمان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی دۆستانەی کوردە فەیلییەکانی عێراق لەگەڵ خەڵک و دەوڵەتی ئێران بەتایبەتی خەڵکی پارێزگای ئیلام دەخەینە گەڕ.

News Code 42363

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha