بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،موقتەدا سەدر لهپهیامێكدا سه‌باره‌ت بهدۆخى چه‌قبه‌ستوى سیاسیی عێراق ئاشكرایكرد،"من گرنگی بەدەسەڵات‌و سیاسەت نادەم، بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى ڕه‌وتى سه‌در ده‌كه‌م، دەستلەکاربکێشنەوە".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێویسته سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى ڕه‌وتى سه‌در دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان ئامادەبکەنو ڕاده‌ستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى بكه‌ن، چونكه ئێمە دوو بژاردەمان هەیە: یان بۆ کشانەوە یان ئۆپۆزسیۆن بوون".
سه‌در ده‌ڵێت:"ئەگەر كوتلەی سەدر بەربەستە لەبەردەم پێكهێنانی حكومەتدا، ئەوا پەرلەمانتارانمان ئامادەن بۆ دەستلەكاركێشانەوە، دواتر ده‌بێت هه‌موان ئه‌وه بزانن چاكسازیی بەبێ حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی نەبێت، ناكرێت".
بۆچوونی ئێوە