بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، سەرۆکی سوریا له‌باره‌ى ئه‌گه‌ره‌كانى هێرشكردنه‌سه‌ر کوردستانی سووریا هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتەکەی ڕوبەڕوی هەر جۆرە هێرشێکی نوێی تورکیا لەسەر خاکەکەی دەبێتەوە.
بەشار ئەسەد سه‌رۆكى سوریا لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: "هەم بەشێوەی فەرمی‌و هەمیش لەسەر ئاستی جەماوەریی، ڕوبەڕوی هەر هێرشێکی نوێ دەبینەوە کە تورکیا بیەوێت بیکاتەسەر خاکی سوریا".
سەرۆکی سوریا وتیشی: "دوو ساڵ پێش ئێستا زیانەکانی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی سوریا لەلایەن وەزیری بەرگریی سوریاوە بۆ هاوتا تورکیەکەی شیکراوەتەوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، بەمزووانە هێرشێکی نوێ بۆسەر ناوچەکانی باکووری سوریا دەستپێدەکەن‌و باسیش له‌وه‌كراوه، ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌بێت.
ڕووبەڕووتان دەبینەوە؛
بەشار ئەسەد سەبارەت بە هێرش بۆ سەر باکووری سووریا هەڕەشەی لە تورکیا کرد

سەرۆکی سوریا له‌باره‌ى ئه‌گه‌ره‌كانى هێرشكردنه‌سه‌ر باکووری سووریا هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتەکەی ڕوبەڕوی هەر جۆرە هێرشێکی نوێی تورکیا لەسەر خاکەکەی دەبێتەوە.
News ID 42332
Your Comment