بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەوازین نیوز، غسان عەیدانی لە ئەو بارەوە وتی سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا وردەکاری سەفەری نوێنەری سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق بۆ هەولێر لەبەردەستدا نییە، بەڵام ئامانجی سەرەکی ئەو سەفەرە نزیکتری کردنەوەی ڕوانگەی پارتە سیاسییەکان و دەستخستنی ڕێگاچارەیەک بۆ چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی ئێستا لە ئەو وڵاتەیە.
شیاوی باسە کە شاندێک لە نوێنەرانی سەربەخۆی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم دیداریان کرد و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسی عێراق و کێشەکانی بەردەم و هەوڵ بۆ یەکدەنگی نێوان پارتە سیاسییەکان و چوونە دەرەوە لە چەقبەستوویی سیاسی ئێستای ئەو وڵاتە گفتوگۆیان کرد.
Your Comment