AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٥ ٢٢:٢١

دوابەدوای سووکایەتی بە پێغەمبەر؛

باڵوێزی هیند بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

باڵوێزی هیند بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

دوابەدوای سووکایەتی بە پێغەمبەری گەورە(د.خ) لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی وڵاتی هیند، دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ باڵوێزی هیند لە تاران لەلایەن بەرپرسی گشتی ئاسیای باشوورییەوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای سووکایەتی بە پێغەمبەری گەورە(د.خ) لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی وڵاتی هیند، دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ باڵوێزی هیند لە تاران لەلایەن بەرپرسی گشتی ئاسیای باشوورییەوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و ناڕەزایەتی دەوڵەت و خەڵکی ئێران بە باڵوێزی هیند ڕاگەیێندرا.

باڵوێزی هیند لە ئێران بە دەربڕینی داخ و قبووڵ نەکراو بوونی هەر جۆرە سووکایەتییەک بە پێغمەبری ئیسلام، ڕایگەیاند: ئەوە هەڵوێستی حکومەتەی هیند کە زیاترین ڕێز بۆ ئایینەکانی دیکە دادەنێت، نییە و ئەو کەسەش کە سووکایەتییەکەی کردووە هیچ پۆستێکی دەوڵەتی نییە و بەس لە یەکێک لە پارتەکانی ئەو وڵاتە ئەندامە و لە ئەو پێگەیەش دەرکراوە.

News ID 42290

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha