10 هەزار کەس سەردانی تاڤگەی شەڵماشیان کردووە

سەرۆکی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی سەردەشت لە سەردانی 10 هەزار کەس لە تاڤگەی شەڵماش لە ماوەی ڕۆژانی 13 و 14 ی جۆزەردان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاح موحەمەدی ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی 13 و 14 ی جۆزەردان هەموو ناوەندە نیشتەجێ بوونەکانی موسافیر لە ئەو شارە پڕ بووبوو و لە ئەو ماوەیەدا 2 هەزار و 200 کەس لە ئو ناوەندانە جێگیر بوون.

سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگی و گەشتیاری شنۆش ڕایگەیاند: دوو ڕۆژی ڕابردوو 25 هەزار کەس سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو شارە وەکوو دارستانی میرئاباد، کانی عەینولڕوم، پارکی قەڵاتوک و کوێستانەکانی ئەو شارەکان کردووە.

ڕووناک تاسا زیادی کرد: لەو ماوەیەدا 120 کەس لە ناوەندە نیطشەجێیەکانی ئەو شارە و موسافرخانەکان نیشتەجێ بوون.

News Code 42285

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha