بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای هەڕەشەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر هێرشی سەربازی بۆ سەر کوردەکانی سووریا، وادیارە سوپای تورکیا بۆ دەسپێکی ئەو هێرشە نوێیە ئامادەیە و چاوەڕوانی فەرمانی هێرشە.
چتینر چتین ڕۆژنامەڤانی هەواڵ تورک لە زمانی بەرپرسانی سەربازی تورکیاوە وتی کە ئامادەیی بۆ ئەو هێرشە گەییشتووەتە 90 لەسەد و هەر کات بیانەوێت دەست پێدەکات.
ڕۆژنامەڤانی هەواڵی تورک ڕاگەیاندووە کە ناردنی هێز لە پارێگزای ئەدەنا بەرەو سنوورە باکوورییەکانی سووریا درێژەی هەیە و ئەوە ئەردۆغانە کە ئەبێ کاتی هێرشەکە دیاری بکات.
Your Comment