هێرشی بەربڵاوی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا/موسەلای "ئەلقبلی" گەمارۆ درا

سەربازانی ئیسرائیلی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێنەکان لە موسەلای ئەلقبلیان گەمارۆ دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەسین یەوم، سەربازانی ئیسرائیلی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە هەوڵە دوژمنانەکان خۆیانیان لە دژی پیرۆزییەکانی فەلەستین چڕ کردووەتەوە. دوایین هەواڵەکان باس لە ئەوە دەکات کە ئیسرائیلییەکان دەرکەکانی موسەلای "ئەلقبلی" مسگەوتی ئەقسایان بە زینجر داخستووە و نوێژخوێنە فەلەستینییەکانیان لە ناو هۆڵەکەدا گەمارۆ داوە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، دەوترێت کە ئێستاکە دۆخەکە لە قودسی داگیرکراو بەهۆی هێرشی دڕندانەی ئیسرائیلییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا هاوکات لەگەڵ کاتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئاڵا لە قودسی داگیرکراو، زۆر ئاڵۆ بووە.

مێدیا فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئامانجی سەرەکی سەربازانی ئیسرائیلی لە هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، دروست کردنی بەستێن بۆ هاتنی شارۆچکەنشینان بۆ ئەو مزگەوتە بووە. ئێستاکەش دوایین ڕاپۆرتەکا باس لە ئەوە دەکات کە شارۆچکەنشینەکان بە گڵۆپی سەوزی سەربازەکان چوونەتە ناو مزگەوتی ئەقسا.

News Code 42193

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =