تورکیا پاگەندەی دەستگیر کرانی سەرکردەی نوێی داعش دەکات

تورکیا پاگەندەی کرد کە سەرکردەی نوێی داعشی لە هەڵمەتێکی ئەمنیەتی تایبەت لە ئەستەنبوڵ دەستگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، سەرچاوە ئەمنیەتییەکانی تورکیا پاگەندەیان کردووە کە سەرکردەی نوێی داعشیان لە هەڵمەتێکی تایبەتی ئەمنیەتی لە شاری ئەستەنبوڵ دەستگیر کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە بەرپرسانی ئەمنیەتی تورکیا پاگەندەیان کردووە کە کەسە دەستگیر کراوەکە کە ناوی ئەبولحەسەن قوڕەیشییە، لە کاتی کوژرانی سەرکردە پێشووەکەی گرووپی تیرۆریستی داعشەوە لە مانگی فێڤریەی ڕابردوو، سەرکردەیی ئەو گرووپەی لە ئەستۆ بووە.

شیاوی باسە، سەرکردەی پێشووی داعش بە ناوی ئەبوو ئیبراهیم قوڕەیشی لە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەمریکا لە سووریا کوژرا.

News Code 42161

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha