AP ١٤٠١ جۆزەردان ٥ ٢٠:٢٣

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند:

ئەمریکا دووبارە ژمارەیەک گەمارۆی نوێی خستە سەر ئێران

ئەمریکا دووبارە ژمارەیەک گەمارۆی نوێی خستە سەر ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی ئەوەی کردووە کە گەمارۆی نوێی دژی تۆڕێکی سەر بە ئێران سەپاندووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوێک پاگەندەی ئەوەی کردووە کە واشنتۆن گەمارۆی خستووەتە سەر تۆڕێکی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی بێهنام شەهریاری و رۆستەم قاسمی .

بلینکن لە بەیاننامەکەیدا چەندین تۆمەتەکانی دژی هێزی سەربازیی ئێران دووپات کردۆتەوە و پاگەندەی ئەوەی کردووە کە پشتیوانی سوپا لە هەندێ گرووپ بووەتە هۆی بەردەوامیی شەڕ لە ناوچەکە.

News ID 42159

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha