گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق سەبارەت بە خۆڵبارین

وه‌زیری ده‌ره‌وەی ئێران و‌ هاوتا عێراقییەکەی، له ‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا باسیان لە پرسی به‌ بیابانبوون و وشکه‌ساڵی و ڕێگاکانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وەی دیاردەی خۆڵبارین کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران قسەی له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وای ناوچه‌که‌ و ئه‌و خۆڵبارینه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا عێراق و ئێرانی گرته‌وە کردووە.

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران جەختیان کردۆتە سەر بەرێوەبردنی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندێکی ته‌کنیکی عێراقی و ئێرانی له‌ به‌غدا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و ئاسته‌نگانه‌ی که‌ رووبه‌ڕووی هه‌ردوو وڵات ده‌بێته‌وه‌ بە تایبەت سەبارەت بە پرسی کەشوهەوا و خۆڵبارین و پرسی ئاو.

News Code 42156

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha