بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قسەکانی ڕێبەری ئێران لە دیدار لەگەڵ ئەندامانی شاندی کۆنگرەی بەرز ڕاگرتنی چوار هەزار شەهیدی ڕۆحانی کە لە ڕێکەوتی 23 ی بەفرانباری 1398 بەڕێوە چووبوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شوێنی بەڕێوەچوونی ئەو بەرنامە بڵاو کرایەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو دیدارە، ڕێزلێنان لە زانایان و ڕۆحانیە موجاهدەکانی کارێکی شیاو وەسف کرد و وتی: لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز، مەلا گەنجەکان جگە لە کاری بانگەشەیی و ئایینی، لە ڕیزی پێشەوەی مەیدانی جەنگیش بوون و ژمارەیەکی زۆریشیان شەهید بوون.
وتیشی: شەهیدی ڕۆحانی واتا کەسێک کە بە گیانی دەچێتە مەیدانی بانگەشە بۆ خێر و ئەمڕۆکەش پێویستمان بە ئەو ڕۆحیە لە نێوان مەلا و ڕۆحانییە گەنجەکان هەیە.
ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە جۆرەکانی جەهاد لەوانە، زانستی، سەربازی ، سیاسی و کۆمەڵایەتی، زیادی کرد: لە هەر یەکە لە بوارەکانی جەهاد کە یەکمایەتی وڵات بێت، بەردەنگی یەکەمی کە ئەبێ هست بە بەرپرسیارێتی بگات، ڕۆحانی و مەلا گەنجەکانن.
بۆچوونی ئێوە