AP ١٤٠١ جۆزەردان ١ ٠٨:٤٧

هه‌په‌گه ڕایگەیاند‌:

گیان لەدەستدانی هەشت هێزی پەکەکە بە چەکی کیمیایی تورکیا

گیان لەدەستدانی هەشت هێزی پەکەکە بە چەکی کیمیایی تورکیا

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل – هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند: هەشت چەکداری پەکەکە لە قەندیل به‌چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ كۆتایی به‌ژیانیان هاتووه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هه‌په‌گه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ دژی هێرشه‌كانی توركیا، كه‌ له‌ مانگی نیسان به‌دواوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ چەکدارەکانیان شەڕیان کردووە و لە ئاکامدا هەشت کەسیان به‌ چه‌كی كیمیایی کوژراون.

هه‌په‌گه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، "له‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كانی گۆڕه‌پانی چیاڕه‌شی زاپدا هه‌ریه‌ك له‌ (رۆهات، شه‌ڤین، شه‌ردا، خه‌مگین، زیلان، ده‌نیز، ده‌مهات و سه‌ما) چەکداری ئەوان بوون کە گیانیان لە دەستداوە.

لە 17ی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵه‌وه‌ وەزارەتی بەرگری تورکیا ئۆپەراسیۆنی کلیل- چنگی لە خاکی هەرێمی کوردستان لە دژی پەکەکە راگەیاندووە، لەگەڵ ئەو سەرکۆنەکردنانەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئاڕاستەی کراوە تا ئێستا ئۆپەراسیۆنەکەی بەردەوامی هەیە.

News ID 42096

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha