AP ١٤٠١ گوڵان ٢٨ ٢٠:٤٣

لە دیدار لە گەڵ باڵوێزی نوێی ئێران

مستەفا کازمی: بەغدا پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تاران زیاتر دەکات

مستەفا کازمی: بەغدا پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تاران زیاتر دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە محەمەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا کرد و رایگەیاند، بەغدا خواستی ئەوەی هەیە برەو بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تاران بدات.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی پێشوازی لە محەمەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا کردوە و جەختی کردوەتەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و تاران و فراوانکردنی زیاتری ئەو پەیوەندییانە لەسەرجەم بوارەکاندا، بەتایبەتیش ئەو بوارانەی سودییان بۆ هەردو گەل و ناوچەکە هەیە.

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکردوە، ئومێدی سەرکەوتن بۆ باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغدا دەخوازێت لە ئەرکەکەیدا و جەختیش دەکاتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی کاری دیپلۆماسی لەنێوان هەردو وڵاتدا بۆ دروستکردنی روانگەی هاوبەش لەسەر پرسەکان، بەجۆرێک خزمەتی هەردو وڵات و ناوچەکەش بکات.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردوە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و گەشەپێدانی کاری هاوبەش لەسەرجەم بوارەکان.

News ID 42043

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha