ئەردۆغان، ناتۆ لە دژی کوردەکان بەکار دەهێنێت

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا هەوڵەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان لە ڕەت کردنەوەی ئەندامێتی فەنلاند و سوید لە ناتۆی، هەوڵ بۆ بەدەستەوە گرتنی کۆنترۆڵی ناتۆ و دروست کردنی زەینیەت لە دژی کوردەکان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دژایەتی لەگەڵ ئەندامێتی فەنلاند و سوید لە ناتۆ، هەڵسوکەوتی ئەردۆغانی هەوڵ بۆ بەدەستەوە گرتنی کۆنترۆڵی ناتۆ وەسف کرد و داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە هەمبەر حکومەتی تورکیا هەڵوێست بنوێنن.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە سیاسەتە ڕەگەزپەرستانەکانی حکومەتی داد و گەشە بۆ هەمووان ئاشکرا بووە، ڕایگەیاند: بەڵگە نێودەوڵەتییەکان نیشاندەری راشکاوانەترین جەنایەتە جەنگییەکان و جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتییە کە لەلایەن حکومەتی تورکیا و بە هاوکاری گرووپە جیهادییەکان لە دژی خەڵکی ناوچەکە بەکار دێت؛ هەروەها بەڵگەکان دەریدەخات کە ئاستی پێوەندی حکومەتی تورکیا لەگەڵ ئەو گرووپانە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەتایبەتی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، بەرەی نوسرە و تەحریرولشام زۆر نزیکە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا ڕایگەیاند کە سیاسەتەکانی ئەردۆغان تیرۆریزمی جیهانی تۆکمە دەکاتەوە و نابراو لە بواری گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە یاریدە دەدات.

News Code 42033

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =