بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە وتنی ئەوەی کە ژمارەیەکی کەم لە بابەتە چارەسەرنەکراوەکان لەگەل ئێران ماوەن، پاگەندەی کرد کە ئەگەر ئێران بڕیار بدات ئەو بابەتانەش چارەسەر دەکرێن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە دانانی لەمپەرەکانی ئەو وڵاتە لەسەر ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا و دەستخستنی ڕێککەوتن، پاگەندەی کرد: لایەنی جیاواز لە دانوستانەکان لەگەل ئێران بەشدارن و هەموویان نیازپاکی ئێمەیان بینیوە. پێمان وایە دیپلۆماسی باشترین ڕێگا بۆ ڕێگری لە دەستپێڕاگەییشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکییە.
بۆچوونی ئێوە