پێش نوێژی هەینی پاوە: کێشەی کۆڵبەری پێویستی بە چارەسەرێکی جیدی هەیە

پێش نوێژی هەینی پاوە داکۆکی کردە سەر پێویستیی چارەسەر کردنی کێشەی ناوچە سنوورییەکان و وتی: کێشەی کۆڵبەری پێویستی بە چارەسەرێکی جیدی هەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماموستا قادر قادری لە دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران داکۆکی کردە سەر چارەسەر کردنی کێشەی ناوچە سنوورییەکان و وتی: چارەسەر کردنی کێشەی کۆڵبەری و کۆتایی هێنان بە کوشتنی لاوەکان لە سنوورەکانی ئێران داخوازیی جیدی ئێمەیە.

ئەو وتیشی: کۆڵبەری شیاوی خەڵکی ئەم ناوچە نییە، خەڵک بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان پێویستیان بە داهات هەیە و لە لایەکی دیکەشەوە سنوورەوانان ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن بەڵام ئەمە کێشەیەکی جیدییە و پێویستە چارەسەر بکرێت.

ناوبراو هەروەها بێکاری وەکوو قەیرانێک زانی و روونی کردەوە: کۆچ کردنی لاوەکان بۆ ئەورووپا و رۆژاوا و هەروەها خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو خۆکوژی لە بێکاری و کێشەی بژیوی ژیاندا رەگی کوتاوە.

News Code 41952

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha