بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی خزریان وتەبێژی کۆمیسیۆنی مادەی 90 ی دەستووری مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ڕێزگرتن لە فەرمانبەران و کرێکارانی نموونەی بارزی کوردستان ڕایگەیاند: یەکە جێگیرەکان لە شارۆچکە پیشەییەکان ئەبێ چالاک بن و شێوەی رادەست کردنی زەوینەکانی شارۆچکە پیشەیی دێولان دیاری بکرێت و ئەگەر ڕادەست کردنەکان لە بەرژەوەندی پیشەیی نەبێت ئەبێ کێشە و لەمپەرەکان چاکسازی بکرێن.
ناوبراو وتیشی: بارز لە بەرەکەتەکانی سەفەری ڕێبەر بۆ پارێزگاە و دۆخکەشی دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەی پارێزگا، کەواتە چاوەڕوانی لە بەرپرسان هەیە بۆ گەشەی بارز لە پاڵ بەرپرسانی ئەو یەکەیە بن و بەرپرسانیش لە پاڵ کرێکاران بن و ئەو پێوەندییە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کرێکارەکان باستر کار بکەن.
خزریان ڕوونی کردەوە: بەرهەمهێنان لە کوردستان دۆخێکی باشی هەیە بەڵام کەمە و ئەبێ بەرز بکرێتەوە.
وتەبێژی کۆمیسیۆنی مادەی 90 ی دەستووری مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتیشی: سەرۆکی کۆمەڵی نوێنەرانی خەڵکی کوردستان پسپۆڕی دەرمان و دەرمانسازییە و دەتوانێت بەرهەمهێنانی دەرمانە گیاییەکان لە پارێزگا شوێنگیری بکات تا پیشەی کوردستان بکەوێتە دۆخێکی نوێیەوە لە ساڵانی داهاتوودا.
ناوبراو زیادی کرد: کارخانەی بارز ئەبێ بۆ خوێندنی زیاتری کرێکارەکانی ئاسانکاری بکات تا گەشە بکات و بنەماڵەی بارز گەشە و هەولی کرێکارەکانی خۆی ببینێت.
موحسێن فەتحی سەرۆکی کۆمەڵی نوێنەرانی کوردستانیش لە ئەو ڕێوڕەسمەدا ڕایگەیاند: بەرهەمەکانی بارزی کوردستان و ئەو هەلەی کە بۆ دروست کردنی کار پێکی هێناوە، هۆی شانازی پارێزگایە.
ناوبراو زیادی کرد: دڵنیاین بارز لە ئاستی جیهانیشدا قسەی بۆ وتن دەبێت.
سەرۆکی کۆمەڵی نوێنەرانی کوردستان بە دەسخۆشی لە تایەی بارز ڕایگەیاند: خۆشحاڵین کە کۆمپانیای تایەی بارز ناوی کوردستان سەربەرز دەکات و ئێمەش شانازیی پێوە دەکەین.
فەتحی باسی کرد: هیوادارین کێشەکانی بارز چارەسەر بکرێن و بتوانین بە هێزی زیاترەوە درێژە بە بەرهەمەهێنان بدەین.
یووسفی سەرپەرشتی تایەی بارزی کوردستان ڕایگەیاند: لە سەفەری ڕێبەری ئێران لە دەیەکانی 80 چێ کرانی بارز لە پارێزگا دەستی پێکرد و ئێستا 830 فەرمانبەر تێیدا چالاکی دەکەن.
ناوبراو زیادی کرد: کارخانەی بارزی کوردستان لە چاو کۆمپانیاکانی دیکە لە وڵات جیاوازیگەلێکی هەیە کە بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی کوالێتیی.
یووسفی بە ئاماژە بە چالاکییە خۆشبژێوییەکانی بارزی کوردستان بۆ فەرمانبەرەکانی، زیادی کرد: شوێنگیری تەعاونی بەکارهێنەرانی بارز لە پارێزگا بۆ فەرمانبەرانی بارز لە ئەو هەوڵانەیە و جگە لە ئەوە بەدوای ئەوەداین تا بتوانین کرێکارەکانی بخەینە ڕیزی کار و پیشە سەختەکانەوە.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: کۆتایی ساڵی 1400 مووچەی فەرمانبەرەکانمان زیاد کرد و بە مامناوەندی 15 هەزار و 500 ئەلقە تایە لە پارێزگا چالاکی دەکەین.
Your Comment