تیرۆری رێبەرانی بەرخۆدان درگاکانی دۆزەخ لە رووی زایۆنیستەکان دەکاتەوە

گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بڵاوکراوەیەکی هاوبەش بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شمشێری قودس، رایگەیاند: تیرۆری رێبەرانی بەرخۆدان دەرگاکانی دۆزەخ بە رووی زایۆنیستەکان دەکاتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فەلەستین ئەلیەوم، گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین رایانگەیاند: هەڕەشەی دوژمنان ئێمە ناترسێنێت، هەرجۆرە کردەوەیەکی نەیارانە دژی ڕێبەرانی بەرخۆدان یان پیرۆزییەکانی فەلەستین، دەرگاکانی دۆزەخ لە رووی زایۆنیستەکاندا دەکاتەوە.

لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: شەڕی شمشێری قودس خاڵی وەرچەرخانێک لە مێژووی شەڕ لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی بوو و هاوسەنگییەکی نوێی پێک هێنا.

ئەوان وتوویانە: هەڕەشەی دوژمن بۆ تیرۆری برایانی ئێمە و ڕێبەرانی بەرخۆدان نیشاندەری شکست و سەرلێشێواوی دوژمنە. وڵامی ئێمە بە هەر کردەوەیەکی ئەوان ڕووخێنەر و دژوار دەبێت.

News Code 41919

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =