هۆشداری حەماس بە زایۆنیستەکان: لە گەڵ ئاگر یاری مەکەن

بزووتنەوەی حەماس بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک کاردانەوەی بە کردەوەکانی زایۆنیستەکان نیشان دا و هۆشداری دا لە گەڵ ئاگر یاری نەکەن.

بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گویرەی ئەلعەهد، بزووتنەوەی حەماس بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک کاردانەوەی بە کردەوە هاندەرانەکانی زایۆنیستەکان نیشان دا.

لەم بڵاوکراوەدا نوسراوە: هێرش و دەسدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە لایەن زایۆنیستەکانەوە وەکوو یاری کردن لە گەڵ ئاگرە و ناوچە بەرەو دۆخێک دەبات کە کابینەی داگیرکەران بەرپرسیەتی.

حەماس داکۆکی کرد: ئێمە داوا لە خەڵکی قارەمانی خۆمان دەکەین لە مزگەوتی ئەقسا ئامادە بن بۆ ئەوەی لە شوناس و ئایین و قیبلەی خۆیان بەرگری بکەن.

لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە داگیرکەران بزانن کە گەڵاڵەکانی دابەش کردنی کاتی و شوێنی مزگەوتی ئەقسا و گەڵاڵەی بە جوولەکە کردنی پیرۆزییەکان بە ئاکام ناگات.

News Code 41825

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha