AP ١٤٠١ گوڵان ١٢ ١٧:٤٨

ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق:

حەلبووسی بۆ گۆڕانی هاوسەنگییەکان و بە دەستهێنانی بەرژەوەندی تایبەت هەوڵ ئەدات

حەلبووسی بۆ گۆڕانی هاوسەنگییەکان و بە دەستهێنانی بەرژەوەندی تایبەت هەوڵ ئەدات

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق وێڕای رەخنە لە کردەوەی سەرۆک پارلەمانی ئەم وڵاتە، وتی: حەلبووسی بۆ گۆڕانی هاوسەنگییەکان و بە دەستهێنانی بەرژەوەندی تایبەت هەوڵ ئەدات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، غەزەنفەر بەتیخ داکۆکی کرد: محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پارلەمانی عێراق چالاکییەکی باشی لە پارلەمان نەبووە و هەڵبژاردنی دووبارەی ئەو کارێکی هەڵە بوو.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە حەلبووسی بۆ گۆڕانی هاوسەنگییەکان و رێککەوتنە سیاسییەکان لە پێگەی خۆی کەڵک وەردەگرێت، وتیشی: حەلبووسی هەواڵ ئەدات بە کەڵک وەرگرتن لە پێگەی خۆی، هەموو ڕیککەوتنەکان و پەیمانە سیاسییەکان بۆ هەندێ بەرژەوەندی تایبەت ڕەت بکاتەوە.

ناوبراو داکۆکی کرد: پارلەمان دەبێ پێگەی خۆی دیسانەوە بەدەست بێنێتەوە. رەفیق ساڵحی نوێنەری هاوپەیمانی فەتحیش پێشتر وتبووی: حەلبووسی کاری نایاسایی زۆری کردووە و لە گەڵی بەرەنگاری دەکەین.

News ID 41797

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha