بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەروین بولدان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە کوردستانی عێراق، حکوومەتی تورکیای بە پێک هێنانی شەڕ و ئاژاوە تۆمەتبار کرد و لە ڕێبەرانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا داوای کرد لە گەڵ ئەم سیاسەتانە دژایەتی بکەن.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی تورکیا بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئەمپریالیستییەکانی خۆی لە کوردستانی عێراق ئۆپەراسیۆن بەڕێوە دەبات، وتی: ئەم شەڕە بە واتای پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی حاکمیەتی وڵاتانی دراوسێیە.
ناوبراو راشیگەیاند: تورکیا بە شەڕ لە عێراق و سووریا و دیکەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین دەیەوێ ئەم ناوچە زیاتر لە پێشوو تووشی کێشە و ئالۆزی بکات لە حاڵێکدا کە داهاتووی کوردەکان لە پێناو ئاشتی دایە.
بولدان داوای لە رێبەری ئۆپۆزیسیۆن کرد بە لایەنگری لەم حکوومەتە درێژە بە تەمەنی نەدەن و گەر باسی داهاتووی هاوبەش دەکەن دەبێ لە گەڵ ئەم کردەوە شەڕخوازانەی تورکیا بەرەنگاری بکەن.
Your Comment