بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئەرکان حەسەن بەئاماژە بە ئەوەی کە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەم دواییەی تورکیا بە ئامانجی دەسپێکی گەڵاڵەیەکی ستراتیژی درێژخایەنە کە لە 30 ساڵ پێشەوە تا ئێستا بە شێوەی بەربڵاو دەستی پێکردووە، زیادی کرد: ئامانجی سەرەکی ئەو ئۆپراسیۆنە کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و داگیر کردنی موسڵە.
حەسەن بە وتنی ئەوەی کە پەکەکە بەس بیانوویەکە بۆ تورکیا بۆ هێرشی زیاتر بۆ سەر قووڵایی خاکی عێراق و دروست کردنی بنکە و ئوردووگا، زیادی کرد: لە سەردەمی ڕژێمی سەددمادا ڕێککەوتننامەیەکی ئەمنیەتی لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە واژۆ کراوە کە بە پێی ئەوە هێزەکانی تورکیا دەتوانن تا قووڵایی 200 کیلۆمەتری عێراق بێنە ناو، بەڵام دوای ساڵی 2033 تورکیا لە دۆخی شڵەژاوی عێراق کەڵکی ئاوەژۆی گرت و زیاتر لە 200 کیلۆمەتر هاتە ناو خاکی عێراق.
Your Comment