بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری رەوتی حیکمەی نەتەوەیی، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ئەو ڕەوتە وێڕای ئیدانە کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ عێراق وتی: بوردمانی ئاسمانی و هیرشی سەربازی زەوینی هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان هەوڵێکی قبووڵ نەکراوە.
ناوبراو داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە سنوورەکانی ئەو وڵاتە کۆنترۆڵ بکات و بە هیچ لایەنێک ئیزنی بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ ئەنجامی هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ نەدات. ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی عێراق هەروەها داوای لە وڵاتانی دراوسێ کرد کە ڕێز لە سەروەری عێراق بگرن و لە بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە خاکی عێراق خۆیان ببوێرن.
Your Comment