AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٣٠ ١٠:٥٤

لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیێندرا؛

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هۆشداریی دایە تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هۆشداریی دایە تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: عێراق مەیدانی حەسێب و کتێب نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە دەرکرد و ئەو هێرشانەی بە توندی سەرکۆنە کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە کاردانەوە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی شەڕکەر و کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی متینە، زێ، ئاڤاشین و باسیان لە باکووری ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئێمە ئەو ئۆپراسیۆنە توندی سەرکۆنە دەکەین.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو هەوڵەی تورکیا بە پێشێل کردنی سەروەری عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەروەها دژایەتی لەگەڵ نیازپاکی دراوسێیەتی وەسف دەکەن.

ئەو وەزارەتخانە جەختی کردووە کە عێراق، هەرگیز بنکە یان شوێنێک بۆ خەساردان لە دراوسێکانی و یان مەیدانێک بۆ پێکدادان و حەسێب و کتێبی لایەنە بیانییەکان نییە.

News ID 41629

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha