دەبێ رێز لە کردەوەکانی خەڵکی فەلەستین بۆ ئازادکردنی پیرۆزییەکان بگرین

سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان رێزی لە کردەوەکانی خەڵکی قارەمانی فەلەستین لە رێگای ژیانی سەربەرزانە و ئازادی پیرۆزییەکان گرت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵا لە وتەدانی ئەم ئێوارەی خۆیدا داکۆکی کردە سەر رێز گرتن لە کردەوەکانی خەڵکی فەلەستین بۆ ئازادکردنی شتە پیرۆزەکان.

ناوبراو لە وتەکانی خۆیدا وتی: دەبێ رێز لە کردەوەکانی ژنان و پیاوانی فەلەستینی و بوێری ئەوان رێز بگرین. رێز لە بنەماڵەی شەهیدان دەگرم.

سەید حەسەننەسروڵا روونی کردەوە: لە گرنگترین ئاکامە ستراتیژیکەکان کە چەندین ساڵ لەسەری باسمان کرد، پاڵپشتی ئێوە بە لاوازی خەڵکی فەلەستین وەهمە و دوور لە راستییە. بەرەکانی فەلەستین، خۆڕاگری و بوێری وەکوو میرات بۆ یەکتر دەگوێزنەوە.

سەید حەسەن نەسروڵا لە درێژەشدا وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە خەڵکی لوبنان و جیهانی ئیسلام دەبێ لە رۆژی جیهانی قودسدا بەشداری بەربڵاویان هەبێت، وتی: هیوادارم هەمووان لەم رۆژە بۆ راگەیاندنی پشتیوانی خۆیان لە میلەتی فەلەستین وەکوو دەرفەتێک کەڵک وەربگرن.

ناوبراو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە هەر گۆڕانێک لە دۆزەنەی سیاسی دەبێ لە رێگای وتووێژەوە روو بدات، روونی کردەوە: ئێمە پێمان وایە ١٥ی مانگی مەی هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە بەڕێوە دەچێت کە هەموو لایەنەکان تێیدا بەشدارن و نابێ ڕاپرسی و گومانەکان کاریگەری لە سەر چالاکی هەڵبژاردن دابنێت.

ئەو داکۆکی کرد: ئێمە نامانەوێ کەسێک یان گرووپێک لە گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکان بسڕینەوە بەڵکوو دەمانەوێ هەموو گرووپ و لایەنەکان نوێنەریان لە هەڵبژاردندا هەبێت. تۆتالیتار کەسێکە کە ئامادەی شەڕی ناوخۆییە، تۆتالیتار ئەو کەسەیە کە بەرنامەیەکی بۆ هەڵبژاردن نییە و تەنیا بەدوای چەک دانانی بەرخۆدان و سڕینەوەی ئەوانە.

نەسروڵا وتیشی: هەندێ کەس دەیانەوێ ڕاستییەکان بگۆڕن و بە خەڵکی لوبنان بڵێن کە هۆکاری هەموو کێشەکان، چەکی بەرخۆدانە. ئەوان بەدوای وەرگرتنی ڕەزای بیانییەکانن تا بەم شێوە پشتیوانی دارایی بۆ خۆیان وەربگرن.

News Code 41550

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha