AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٢ ١١:٣٠

هەدەپە نارەزایەتی دەربڕی؛

هێرشی گرووپێک لە تورکە توندڕەوەکان بۆ سەر خوێندکارانی کورد لە ئامەد

هێرشی گرووپێک لە تورکە توندڕەوەکان بۆ سەر خوێندکارانی کورد لە ئامەد

تورکە توندڕەوەکانی گرووپی ئولکو ئوجاقلاری هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی زانکۆی کارامان لە ئامەد و هەر بەو بۆنەشەوە نوێنەرانی هەدەپە و ناوەندی پارێزەرانی ئامەد ئەو ڕووداوەیان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خوێندکارانی کوردی زانکۆی کارامان کە خەریکی گوێ گرتن بە مۆسیقای کورد و هەڵپەڕکێ بوون، لەلایەن ئەندامانی گرووپی نەتەوەخوازی توندڕەوی ئولکوئوجاقلارییەوە هێرشیان کرایە سەر. عومەر فاروق گرگرلی ئۆغڵوو نوێنەری هەدەپە و ئەندامی ناوەندی پارێزەرانی ئامەد بە ئەو ڕووداوە کاردانەوەیان نیشان داوە و سەرکۆنەیان کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیندیپندنت تورکی لە ئەو ڕووداوە گرووپێک لە ئەندامانی ئولکو ئوجاقلاری لە شەودا بە زۆرەملێ دەچنە نێو شوێنی نیشتەجێ بوونی خوێندکارانی زانکۆی کارامان و بە هێرش بۆ سەر خوێندکارانی کورد کە خەریکی هەڵپەڕکێ و گوێ گرتن لە مۆسیقای کوردی بوون، لێیان دەدەن.

هاوکات لەگەڵ ئەوە دەست بە سەر مۆبایلی ئەو کەسانە دەگرن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ئەوانەوە پۆست دادەنێن لەسەر ئەوەی کە" داوای لێبوردن لە گەلی پیرعزی تورک و خاوەن سەرەکییەکانی زانکۆی کارامان" دەکەین.

لە ئەو پۆستەدا هەروەها هاتبوو: ئێمە لە خەڵکی پیرۆزی تورک و خاوەن سەرەکییەکانی زانکۆی کارامان واتا گرووپی ئولکو ئوجاقلاری زانکۆی کارمان، بە بۆنەی هەڵپەڕکێی بێ ئەخلاقی کوردیمانەوە داوای لێبوردب دەکەین.

عومەر فاروق گرگرلی ئوغڵوو نوێنەری هەدەپە لە قوجائلی، بە ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە لە پەرلەمانی تورکیا وتی: خوێندکارانی کورد هێرشیان کراوەتە سەر و سووکایەتیان پێکراوە و وەکوو خائین ناویان لێدەبەن و هەر بەو بۆنەوە ناچار بە بەجێ هێشتنی زانکۆ بوون و لە درێژەشدا داوای شوێنگیری کردنی بابەتەکەی کرد.

ناوەندی پارێزگەرانی ئامەدیش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای سەرکۆنە کردنی ئەو ڕووداوە، لە شوێنگیری کردنی ئەو بابەتە لە بواری مافییەوە هەواڵی دا.

News ID 41538

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha