بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لەم بارەوە وتی: تەنانەت گرووپی ٤+١ رەخنە لە زێدەخوازی ئەمریکا دەگرن و ئەوەش هۆکاری وەدواکەوتنی رێککەوتن دەزانن.
ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر گرینگایەتی بەرهەم هێنانی زانست بنەما، لە وەزارەتی دەرەوە ئامادەیی ئەوەمان هەیە شەریکە زانست بنەماکان گەشە پێ بدەین و کار و پیشە دابین بکەین.
ئەمیرعەبدوڵاهیان هەروەها داکۆکی کرد: وەزارەتی دەرەوە بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان هەوڵ ئەدات بەڵام نابێ چاومان تەنیا لە ڤیەن بێت بەڵکوو دەبێ هەموو دەزگاکان بۆ پووچەڵ کردنەوەی کاریگەری گەمارۆکان بدەن.
ناوبراو ئاماژەی بە شەڕی ئۆکراین و رووسیاش کرد و وتی: ئێران دژی شەڕ لە هەموو جیهانە و هەڵوێستی خۆی دژی گەمارۆ یەک لایەنەکانی دژی رووسیا راگەیاندووە.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەرژەوەندییەکمان لە دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا نییە داکۆکی کرد: ئەوەی بۆمان گرینگە داکۆکی ئێران لەسەر توانای ناوخۆیی خۆیە و ئێمە بە شێوەیەکی لۆجیکی تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی باش درێژە بە دانوستان ئەدەین و لەم ڕێگاشدا هێڵە سوورەکان پێشێل ناکەین.
Your Comment