شاندی هاوئاهەنگی دژی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: شاندی هاوئاهەنگی شیعی دژی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق وتی: شاندی هاوئاهەنگی شیعی دژی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مالیکی زیادی کرد: کێشەکانی نێوان شاندی هاوئاهەنگی شیعی و هاوپەیمانی سێ قۆڵی سەدر، بارزانی و حەلبووسی دوو لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی ەهیە. ئامادەین کۆتایی بهێنین بە دەستێوەردانی دەرەکی بەو مەرجەی کە لایەنی بەرانبەریش دەست لە دەستێوەردانی دەرەکی هەڵبگرێت.

ناوبراو وتیشی: جەخت لەسەر ئەوەی کە حکومەت ئەبێ لە لایەن فراکسیۆنی زۆرینەوە بێت ئەوەیە کە لە ئەزموونی دەوڵەتی عادل عەبدولمەهدی کە لە فراکسیۆنی زۆرینەوە نەبوو و بە دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدی فراکسیۆنێکی زۆرینە لە ئارادا نەبوو تا جێگرەوەیەک بناسێنێت و ئەوە بووە هۆی شڵەژاوی دۆخی وڵات.

News Code 41489

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha