AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٥ ١٩:١٠

نوێنەری پارتی لە پارلەمانی عێراق:

دیاریکردنی بەربژێرێکی پەسندکراوی پارتە کوردییەکان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق پێوستە

دیاریکردنی بەربژێرێکی پەسندکراوی پارتە کوردییەکان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق پێوستە

نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارلەمانی عێراق لە ئەگەری دیاریکردنی بەربژێرێکی پەسندکراوی هەموو پارتە کوردستانییەکان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەجوا حەمید لەم بارەوە وتی: وتووێژە سیاسییەکانی نێوان پارتە کوردستانییەکان بۆ دەرچوون لە دۆخی ئێستای عێراق و دیاریکردنی بەربژێرێکی هاوبەش و بە پێی رێککەوتنی هەموو لایەنەکان درێژەی هەیە.

ئەو وتیشی: ئەم وتووێژانە لە نێوان هەموو پارتەکاندا بەڕێوە دەچێت و هەوڵ ئەدرێت یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق وەکوو بەربژێری پەسندکراوی هەموو لایەنەکان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرێت.

News ID 41469

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha