AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٨ ٠٩:١٨

لەلایەن بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە؛

سەفەری "عەلی شەمخانی" بۆ عێراق وەدرۆ خرایەوە

سەفەری "عەلی شەمخانی" بۆ عێراق وەدرۆ خرایەوە

سەرچاوەیەکی پایەبەرز لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هەواڵی بڵاو بوو سەبارەت بە سەفەری سکرتێری ئەو ئەنجومەنە بۆ بەغدای وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، سەرچاوەیەکی پایەبەرز لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هەواڵی بڵاو بوو سەبارەت بە سەفەری سکرتێری ئەو ئەنجومەنە بۆ بەغدای وەدرۆ خستەوە.

ئەو بەرۆرسە جەختی کرد کە هەواڵە بڵاو بووەکان لە مێدیا عەرەبییەکان سەبارەت بە سەفەری عەلی شەمخانی ، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ عێراق بێ بنەمایە.

پێشتر گۆڤاری عەکازی عەرەبستان و هەواڵدەری ڕووسیا ئەلیەوم لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە هەواڵیان دابوو کە عەلی شەمخانی بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە سەفەر بۆ بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و بەرپرسانی هێزە سیاسییەکانی عێراق دیدار بکات.

News ID 41414

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha