بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیا یئسرائیلییەکان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئەو ڕژێمە دوای هەڕەشەی ئێران بۆ تۆڵە کردنەوە، بڕیاری پاراستنی دۆخی ئامادەباشییان داوە. ئەو هەوڵە دوای کردنە ئامانجی ناوەندی مووساد لە هەولێر لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دراوە.
ڕوعی شارۆن، شرۆڤەکاری سەربازی کەناڵی ئیسرائیلی "کان" جەختی کرد: ئەمڕۆکە ئێمە خەریکی پەڕینەوە لە قۆناغێکی شڵەژاوین کە لەلایەن ئێران و هاوپەیمانەکانییەوە لە یەمەن و عێراق هەڕەشەیەکی زۆرمان لە سەرە و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە نەتوانین ئارام بخەوین.
نیر دفۆری، شرۆڤەکاری سەربازی کەناڵی 12 ی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند: ئیسرائیل دەمێکە کە لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە چونکوو ئێرانییەکان دەیانەوێت تۆڵە بکەنەوە و لێکدانەوە ئەوەیە کە ئەو دەستە هێرشانە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەر دەبینین.
Your Comment