دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مرۆڤ لە رێگای مێروولەکانەوە

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ نیشانی داوە لە رێگای مێروولە ڕاهێنراوەکانەوە دەکرێ شێرپەنجە لە لەشی مرۆڤدا بدۆزرێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی نیوئەتڵەس، لێکۆڵەرە فەڕەنسەوییەکان دەڵێن جۆرێکی تایبەت لە مێروولەکان هەن کە دەتوانن خێرا بۆ دۆزینەوەی شێرپەنجە یارمەتی مرۆڤ بدات.

مێروولەکان لەبواری توانای دۆزینەوەی نەخۆشییەکان وەکوو سەگن و پاش قۆناغێکی ٣ رۆژەی فێرکاری دەکرێ بۆ دۆزینەوەی شێرپەنجە بەکار بهێنرێن بۆیە چاوەڕوان دەکرێ لە داهاتوویەکی نزیکدا بە کار بهێنرێن.

News Code 41294

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha