رۆژنامەی میلی چاپی تورکیا: بکوژ گەیشتە ئەنقەرە

رۆژنامەی میلی چاپی تورکیا سەفەری ئیسحاق هرتزوگ سەرۆکی رژیمی زایۆنی بۆ تورکیای وەکوو سەردێڕی خۆی هەڵبژاردووە و نووسیویە: بکوژ گەیشتە ئەنقەرە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ڕۆژنامەی میلی کە میدیای ئیسلامیخوازی سەر بە حیزبی سەعادەتە, وەکوو بکوژ باسی ئیسحاق هرتزوگ, سەرۆکی رژیمی زایۆنی کرد و وێڕای ئاماژە بە سەفەری بۆ تورکیا سەردێڕی "بکوژ گەیشتە ئەنقەرە"ی دا بە کار هێنا.

ڕەوتی ئاساییکردنەوەی پێوەندی سیاسی لە گەڵ ئیسرائیل بووە هۆی ناڕەزایی خەڵکی تورکیا و هەندێ لە حیزبە سیاسیەکان کە بە خۆپێشاندان دژایەتیی خۆیان لە بەرانبەر ئەم ڕەوتە دەربڕیوە. هەروەها شەوی ڕابردوو دوای گەیشتنی سەرۆکی رژیم, هەندێ ڕێکخراوەی سیاسی نافەرمی بە درووشمی "هەموومان سولەیمانین" ناڕەزاتیی خۆیان لە بەرانبەر دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی ئەنقەره و تل ئاڤیویان نیشان دا.

News Code 41281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha