گواستنەوەی تەکفیرییەکان لە سووریا و عێراقەوە بۆ ئۆکرانیا/200 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە دەچێت

بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتی جۆراوجۆر سەبارەت بە گواستنەوەی تیرۆریستەکان لە ناوچەکەوە بۆ ئۆکرانیا لەلایەن ئەمریکا، ڕۆژاوا و تورکیاوە نیشانی دەدات کە ئوان، ئەو وڵاتەیان بەستێنێکی باش بۆ بووژانەوەی تیرۆریزم دۆزیوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ماوەیێکە کە هەواڵ و ڕاپۆرتی جۆراوجۆر سەبارەت بە ناردنی تیرۆریستە تەکفیرییەکان لە وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی سووریا و عێراق بۆ ئۆکرانیا دەبیسترێت. بە پێی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانە، ئەمریکا، ناتۆ و تورکیا ڕۆڵی گەورەیان لە بواری گواستنەوەی تیرۆریستە تەکفیرییەکان لە سووریا و عێراقەوە بۆ ئۆکرانیا دەگێڕن.

لە هەمان پێوەندیدا، لەم دواییەدا هاتووەتە ئاراوە کە 2500 تەکفیری لە ژێر چاوەدێری تورکیا بەرەو ئۆکرانیا نێردراون. لە هەمان پێوەندیدا، سەعید فارس سەعید کارناسی ئەمنیەتی سووریا ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو وتی: ئێستا 2500 تیرۆریست لە ئەدلەبەوەلەژێر چاوەدێری دەزگای هەواڵگری تورکیا ئامادەی گواستنەوە لە سووریاوە بۆ ئۆکرانیا دەبن. ئەو کارناسە ئەمنیەتییەی سووریا لە درێژەدا زیادی کرد: ئامانج لە گواستنەوەی تیرۆریستە تەکفیرییەکان بۆ ئۆکرانیا، یارمەتی بە کیێف لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیایە.

هاوکات لەگەڵ هەواڵی گواستنەوەی ئەو 2500 کەسە لە سووریاوە، هەواڵگەلێکیش لەسەر ناردنی تەکفیرییەکان لە عێراقەوە دەبیسترێت. لە هەمان پێوەندیدا، هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە گواستنەوەی 200 چەکدارەی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستانەوە لە پاڵ سەربازانی ئۆکرانیا لە باتی پێدانی مانگانە 4000 دۆلار هەواڵ دەدەن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێکخراوی هەواڵگری ڕووسیاش لە ڕاپۆرتێکدا هێناویە: بە پێی هەواڵەکان کە بە دەستمان گەییشتوون، ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی ڕۆژاوا، لە کردەوەدا زنجیرە چالاکییەکانی خۆیانیان بۆ گواستنەوەی تیرۆریستە بیانییەکان بۆ ئۆکرانیا دەست پێکردووە.

سەرەڕای ئەنجامی ئەو هەموو چالاکییەی ئەمریکا و ڕۆژاوا، نیشانەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ڕۆژاواییەکان لە سەر یارمەتیدانی ئۆکرانیا سوور نین و بەس دەیانەوێت بەستێنێک بۆ گواستنەوەی تەکفیرییەکان بۆ ئۆکرانیا بدۆزنەوە.

News Code 41233

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =