AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٦ ١٢:٣٢

باڵوێزی ئۆکراین لە تاران:

هەڵەمان کرد، نەئەبوایە واز لە چەکی ناڤۆکی بێنین!

هەڵەمان کرد، نەئەبوایە واز لە چەکی ناڤۆکی بێنین!

باڵوێزی ئۆکراین لە تاران وتی: دڵنیام ڕادەست کردنی زەڕادخانەی ناڤۆکی ئۆکراین هەڵەیەکی سیاسی بوو و نابووا ئەم هەڵە بکەین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگەی بوردیلیاک، باڵوێزی ئۆکراین لە تاران وێڕای شرۆڤەی دۆخی ئۆکراین، وتی: ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری رووسیا فەرمانی شەڕ دژی ئۆکراینی ڕاگەیاند و هێرشی چەکدارانە بۆ ئۆکراینی دەست پێ کرد.

ئەو وتیشی: ئەم هێرشە لە سەرتاسەری وڵاتی ئێمە دەستی پێ کردووە و بنکە سەبازییەکان و فڕۆکەخانەکانی شارە جۆربەجۆرەکانی ئۆکراینی کردۆتە ئامانج.

ناوبراو سەبارەت بە نیگەرانی بنەماڵە ئێرانییەکان بۆ منداڵەکانیان لە ئۆکراین وتی: خوێندکارە ئێرانییەکان دەبێ لە نووستنگەدا بمێننەوە و شوێنی خۆیان بە جێ نەهێڵن.

ئەو وتیشی: من دڵنیام ڕادەست کردنی زەڕادخانەی ناڤۆکی هەڵەیەکی سیاسی بوو و نابووا ئەم هەڵە روو بدات.

باڵوێزی ئۆکراین لە تاران هەروەها ڕوونی کردەوە: من لە گەڵ وتەی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە رۆڵی ناتۆ لەم شەڕە، هاوڕام. شەڕ هەرگیز رێگاچارەیەکی باش بۆ چارەسەر کردنی هیچ کێشەیەک نییە.

News ID 41158

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha