AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٣ ٠٧:٠١

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا:

بەشداریی نوێنەرە کوردەکان لە نووسینەوەی یاسای بنەڕەتی سووریا پێویستە

بەشداریی نوێنەرە کوردەکان لە نووسینەوەی یاسای بنەڕەتی سووریا پێویستە

وەزیری دەرەوەی رووسیا وتی: ئامادەیی نوێنەرە کوردەکان بۆ چاکسازی یاسای بنەڕەتی سووریا پێویستە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میخائیل بوگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وتووێژ لە گەڵ رووسیا تودەی وتی: گەر باسی چاکسازی یاسای بنەڕەتی بکرێت، لە ئامادەیی نوێنەرە کوردەکان پشتیوانی دەکەین و ئەمەش ڕێگری لە هەر جۆرە تۆمەتێک دەکات.

ئەو وتیشی: هەندێ لە ڕێکخراوە کوردەکان وەکوو شورای سووریای دیموکراتیک ناوچەیەکی بەربڵاو لە ڕۆژهەڵاتی فورات کۆنترۆڵ دەکەن و ئەمەش نیگەرانی ئێمەی دوو ئەوەندە کردۆتەوە. ئێمە هەمیشە پشتیوانی لە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی سووریا دەکەین.

چوارشەمەی پێشوو گیر پێدێرسۆن نێردراوی تایبەتی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا، داکۆکی کردە سەر بەڕێوەچوونی دانوستانی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی سووریا لە مانگی مارسی داهاتوو.

News ID 41131

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha