بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میخائیل بوگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وتووێژ لە گەڵ رووسیا تودەی وتی: گەر باسی چاکسازی یاسای بنەڕەتی بکرێت، لە ئامادەیی نوێنەرە کوردەکان پشتیوانی دەکەین و ئەمەش ڕێگری لە هەر جۆرە تۆمەتێک دەکات.
ئەو وتیشی: هەندێ لە ڕێکخراوە کوردەکان وەکوو شورای سووریای دیموکراتیک ناوچەیەکی بەربڵاو لە ڕۆژهەڵاتی فورات کۆنترۆڵ دەکەن و ئەمەش نیگەرانی ئێمەی دوو ئەوەندە کردۆتەوە. ئێمە هەمیشە پشتیوانی لە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی سووریا دەکەین.
چوارشەمەی پێشوو گیر پێدێرسۆن نێردراوی تایبەتی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا، داکۆکی کردە سەر بەڕێوەچوونی دانوستانی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی سووریا لە مانگی مارسی داهاتوو.
Your Comment