بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، حیزبی کۆمۆنیستی سووریا دژی داگیرکەریی ئەمریکا لە سووریا خۆپیشاندانی بەڕێوە برد. خۆپیشاندەران ئامادەبوونی نایاسایی ئەمریکا و تاڵانی کەلوپەلی سووریایان ئیدانە کرد.
حیزبی کۆمۆنیستی سووریا لە گۆڕەپانی حافز ئەسەد لە حەسەکە کۆ بوونەوە و ژمارەیەک لە بینا دەوڵەتییەکانیان ڕووخاند. خۆپیشاندەران بە هێنانی دروشم، ئامادەبوونی نایاسایی ئەمریکا لە سووریا و تاڵانی سەرچاوەکانی ئەم وڵاتەیان ئیدانە کرد.
شیاوی ئاماژەیە قەسەدە بە پشتیوانی ئەمریکا هێرشی کردە سەر زانکۆی فورات لە حەسەکە و لە هاتنی فەرمانبەرانی فێرکاری و ئیداری ڕێگریان کرد.
Your Comment