AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٢٨ ١٢:٤٢

ڕێبەری شۆڕش لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات:

ڕووداوی ٢٩ی رێبەندانی تەورێز بووە هۆی بەر گرتنی شۆڕش

ڕووداوی ٢٩ی رێبەندانی تەورێز بووە هۆی بەر گرتنی شۆڕش

ڕێبەری مەزنی شۆڕش وتی: لە وتووێژەکانی بەرجام لە ساڵەکانی ٩٤ و ٩٥ ئەوەی کە من داکۆکیم لە سەری دەکرد، ئەوە بوو کە هەندێ شت دەبوا لەبەرچاو بگیردرێت تاکوو کێشەی بەدواوە نەبێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەدانی ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە نێو کۆمەڵی خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات دەستی پێ کرد.

بەشێک لە وتەکانی ڕێبەری مەزن ئەمانەی خوارەوەیە:

٢٩ی ڕێبەندانی تەورێز داهێنانێک بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چلە لە شۆڕشەکان بوو. ڕووداوی ٢٩ی رێبەندانی تەورێز بووە هۆی بەرگرتنی شۆڕش. ئەگەر تەورێز لەو رۆژە پیرۆزەدا ئەو کردەوە گەورەی ئەنجام نەدابایا، نەریتی بەرەنگاری لە ئێراندا باو نەدەبوو. تەورێز ناوەندی فێرکاری بەرخۆدان بۆ میلەتی ئێرانە.

بەردەوام بوونی شەڕ، لۆجیکی سیاسی ئیمام خومەینییە. ئیمام لە هەمان یەکەم هەنگاوەکانی شۆڕشدا، بەردەوامی ئامانجەکانی شۆڕشیان شوێنگیری دەکرد و ئەمە بووە هۆی ئەوەی دوژمنان بە ئامانجیان نەگەن.

پێشکەوتنی وڵات، بەرانبەری کۆمەڵایەتی ، دەسەڵات ، پێک هێنانی کۆمەڵەی ئیسلامی لە وڵات و لە ئاکامدا گەیشتن بە ژیاری نوێی ئیسلامی لە مەبەستە سەرەکییەکانی شۆڕشی ئیسلامییە.

News ID 41090

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha