AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٢٧ ١٧:٣٥

بۆ گەشەی گەردوونپێویی بازرگانی؛

یەکەمین ڕێپێوانی گەردوونیی کەرتی تایبەت ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت

یەکەمین ڕێپێوانی گەردوونیی کەرتی تایبەت ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت

فڕۆکەوانێکی ئەمریکیی کە یەکەمین گەشتی گەردوون پێویی بە دەوری زەوین ئەنجام داوە، ئێستا دەیەوێ ٣ راسپاردەی تایبەتی دیکە بەڕێوە ببات کە یەکێک لەوانە گەشتی گەردوونییە لە ساڵی ٢٠٢٢یە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئای ئێف پی، ئایزاکمەن ئەم راسپاردانە بە هاوکاری کۆمپانیای ئیسپەیس ئیکس ئەنجام ئەدات و جگە لە ڕێپێوان لە گەردوون، لە یەکەمین راسپاردەی بەرەی نوێی مووشەکی ئێستارشیپیشدا بەشداری دەکات.

راسپاردەی یەکەم کە ناوی پلاریس داونە، لە ٣ مانگەی چوارەمی ئەمساڵی زایینی روو ئەدات و لە لایەن ئایزاکمەنەوە رێبەری دەکرێت.

پێش بینی دەکرێت تێچووی ئۆپەراسیۆنێکی لەم شێوە دەگاتە سەدان ملیۆن دۆلار. ئایزاکمەن هەروەها ڕاشیگەیاند: ئەم بەرنامەیە ئێمە بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەرەکیمان واتا ئاسان کردنەوەی دۆزینەوەی شتی نوێ لە مەریخ یارمەتی ئەدات.

News ID 41081

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha