بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەوڵی دەوڵەتی جۆبایدن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر بەرنامەی ناڤۆکی ئاشتیخوازانەی ئێران کە لە سەردەمی دۆناڵد ترامپ سەپێندرابوو، هەواڵی دا.
ناوبراو ئەو هەوڵەی بۆ گەڕانەوەی خێرای ئێران بۆ بەڵێنەکانی لە ئەگەری گەییشتن بە رێککەوتن لە دانوستانەکانی ڤیەنای زەرووری وەسف کرد.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە هەمان کاتیشدا زیادی کرد کە ئەو هەوڵە بە واتای ئەوە نییە کە واشنتۆن بەدوای ڕێککەوتن بۆ گەڕانەوە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیە.
هەواڵدەری ئاسۆشەتیێد پرسێش ڕاپۆرتی دا کە ئانتۆنیۆ بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی بەری کردن لە گەمارۆکانی هاوپەیوەند بە چالاکییە ناڤۆکییە ناسەربازییەکانی ئێرانی واژۆ کرد.
ئەو هەوڵەی ئەمریکا لە حاڵێکدایە کە دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە دژی ئێران گەییشتووەتە قۆناغێکی هەستیار.
Your Comment